وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لەسەر نامەی وەتسئاپ لە کارەکەی دوور خرایەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەر چەند نامەیەکی وەتسئاپ، وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.
کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەندرو گوێن، وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی کە سەر بە پارتی کرێکارانە، لەبەر چەند نامەیەکی لە وەتسئاپ لە پۆستەکەی دوور خستەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، ئەندرو گوێن، چەند نامەیەکی ڕەگەزپەرستی و جنێوی لەسەر دەنگدەران و ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی نوێنەران لە گرووپێکی وەتسئاپ ناردووە.
هەروەها پارتی کرێکارانیش ئەندرو گوێنی لە کارە ئیدارییەکان و ئەنجوومەنی نوێنەران، دوور خستەوە.
لای خۆشیەوە ئەندرو گوێن، تەمەن 50 ساڵ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی پەشیمانیی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "زۆر پەشیمانە و داوای لێبوردن لە هەموو ئەوانە دەکات کە جنێوی پێیان داوە."
هەروەها ئاماژەشی داوە "کە بڕیاری پەرلەمان و پارتەکەی قبووڵە و پابەندیان دەبێت."
گوێن، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2025 بووە پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران، ساڵی ڕابردوو دوای گۆڕینی سنووری بازنەکانی هەڵبژاردن وەک پەرلەمانتاری گۆرتۆن و دێنتۆن هەڵبژێردرا.