نوجه‌با هه‌ڕه‌شه له كازمی ده‌كات
ئه‌وه‌ی له داهاتوودا رووده‌دات مه‌ترسیدارتره

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی میلیشیای نوجه‌با، ئه‌كره‌م كه‌عبی، ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له داهاتوودا رووده‌دات مه‌ترسیدارتره.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه‌عبی دوای ئه‌وه دێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق 14 چه‌كداری حه‌شدیان به تۆمه‌تی داڕشتنی پلانی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركردوو و دواتر زۆربه‌یان ئازاد كران.
له رێی تویتێكه‌وه، كه‌عبی نووسیویه‌تی: "كاروباره‌كان و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیداری هه‌نگاو ده‌نێت. داگیركه‌ر نایه‌وێت ده‌ربچێت. به‌كرێگیراوه‌كانی له هه‌وڵدان بۆ وه‌شاندنی ده‌ستی غه‌در و زیانگه‌یاندنیان به مقاوه‌مه".
كه‌عبی داواشیكردووه، ته‌واوی گرووپ و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌ره به توانایان بده‌ن و ریزه‌كانیان پته‌و بكه‌ن و خۆیان بۆ "داستانی گه‌وره" ئاماده بكه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی كه‌عبی دوای ئه‌وه دێن، دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حزبوڵڵای عێراق وێنه‌ی مسته‌فا كازمیان سووتاند و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له كازمی كرد، به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی كردبوویه سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حزبوڵڵای عێراق له رێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی: سكاڵا له دژی كازمی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی حه‌شد ده‌بێت ئازاد بكرێن.