شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ڕێککەوتن

دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی تەکنیکی هەرێم و بەغدا لەسەر هاوتاکردنی مووجەی خانەنشینان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، شاندێکی تەکنیکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدایە، گوتیشی، لەسەر هاوتاکردنی مووجەی خانەنشینان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. 

سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژی 15ـی کانوونی دووەمی 2025، لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی هەمواركراوی جێبەجێ کرد و بەم جۆرەش تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە 63 ساڵەوە کەم کرایەوە بۆ 60 ساڵ.