نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرێژەی 1% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چاوەڕوانییەکان بۆ کەمبوونەوەی خواست بەوجۆرە نەبوو کە پێشبینی دەکرا لە جیهان.

بەمجۆرەش، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 41 دۆلار و 75 سەنت بەرزبووەوە و هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، گەیشتە 39 دۆلار و 81 سەنت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست و جەنگی ئابووری و سیاسی وڵاتان، نرخی نەوت بەهای لەدەستداوە، ئەمەش زیانێکی زۆری لەو وڵاتانە داوە کە پشت بە نەوت دەبەستن.

بەرهەمهێنەرانی نەوتیش چاوەڕوانی کۆتایی کۆرۆنان، تاوەکو نرخی نەوت بەرزببێتەوە.