ڕێکخراوی شەفافییەتیی نێودەوڵەتی: عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان

ڕێکخراوی شەفافییەتیی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ ئومێد بووە

ڕێکخراوی شەفافییەتیی نێودەوڵەتی، بۆی دەرکەوتووە کە لە کۆی 180 وڵات کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، 47 وڵات کەمترین نمرەیان بەدەست هێناوە و زیاتر لە دوو لەسەر سێی وڵاتان نمرەیان لە خوار 50 خاڵەوە بووە. 

لە ڕاپۆرتەکەدا، باشووری سوودان بە گەندەڵترین وڵات دیاری کراوە و دانیمارکیش بە شەفافترین وڵات لە جیهاندا دێت، هاوکات عیراقیش لە ڕێزبەندی 140ـمین وڵاتدا دێت.

سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، ڕێکخراوی شەفافییەتیی نێودەوڵەتی، تازەترین ڕاپۆرتی لەبارە گەندەڵترین وڵات لە جیهان بڵاو کردووتەوە و هۆشداری داوە ئاستی گەندەڵی جیهانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووتەوە و هەوڵەکانیش بۆ کەمکردنەوەیان لە دۆخێکی خراپدایە.

لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند "هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بێهیواکەرە, بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری سەرکردەکان لەو دوو ناوچەیە  کۆنترۆڵی دەسەڵاتی سیاسی و دارایی  و ئازادی ڕادەربرین دەکەن."

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی، باشووری سوودان گەندەڵترین وڵاتە لە جیهان کە تەنیا هەشت خاڵی وەرگرتووە، هاوکات عێراق 26 خاڵی وەرگرتووە و لە ڕێزبەندی 140ـمین شەفافترین وڵاتانی جیهان دێت و سووریاش لە هەڵسەنگاندنی گەندەڵیدا 12 خاڵی وەرگرتووە لە ڕیزبەندی 177ـمین وڵاتدا دێت. 

ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی، دانیمارکی بە شەفافترین وڵات داناوە و بە کۆکردنەوەی 90 خاڵ لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی پاکترین وڵاتی وەرگرتووە لە کەمترین گەندەڵی لە وڵاتەکەیدا.  

هەروەها لە ڕپۆرتەکەدا ئەمەریکا لە ڕیزبەندی 28ـمین وڵات دێت  بە 65 خاڵ، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە لە ڕاپۆرتی ساڵی ڕابردوو دا لە ڕێزبەندی 24ـمین شەفافترین وڵاتاندا بوو.

هەر یەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیاش لە ئەورووپا ڕێژەی گەندەڵی تێیدا بەرزبووەتەوە لە ڕیزبەندی شەفافترین وڵاتانی جیهان دابەزیون، فەرەنسا ڕێزبەندی 67ـمینی وەرگرتووە و ئەڵمانیاش بە 75ـمین شەفافترین وڵات دانراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوو، بەهۆی جەنگەکەی لەگەڵ ئوکرانیا، ڕووسیا  ڕێژەی گەندەڵی بەشێوەیەکی بەرچاو تێدا بەرزبووەتەوە و  لە لیستی شەفافترین وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی 154ـین وڵاتدا دێت.