سبەینێ ناوەندی ئاشتی پێشانگەی کتێب دەکاتەوە

بڕیار وایە، سبەینێ چوارشەممە، سێیەمین پێشانگەی کتێب لە هۆڵی میدیا لە هەولێر بکرێتەوە و بۆ ماوەی 11ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، ئاشتی شێرکۆ، سەرپەرشتی پێشانگەیەکە، بە ماڵپەری کوردستان24ـی گوت: سبەینێ، چوارشەممە، کاتژمێر10ـی بەیانی سێیەمین پێشانگەی ناوەندی ئاشتی دەکرێتەوە و 15دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لەشاری هەولێر و سلێمانی  تێیدا بەشدار دەبن.

ئاشتی شیرکۆ، گوتیشی: پیشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و 11ڕۆژ دەخایەنێت.

سەرپەرشتی پێشانگەکە، باسی لەوەش کرد "سەرجەم کتێبەکان بەڕێژەی 30٪داشکاندنیان بۆ دەکرێت."

ماوەی سێ ساڵە ناوەندی ئاشتی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە پێشانگەی کتێب لە هەولێر، لە هۆڵی میدیا دەکاتەوە ودەرفەتێکی باش بۆ خوێنەران و نووسەران دەڕەخسێنێت.