ناتانیاهۆ: ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات شەڕێکی سەخت دەست پێدەکەینەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: تا شەممەی داهاتوو حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات سوپای ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ غەززە و شەڕێکی سەخت دەست پێدەکەین تاوەکو حەماس لەناو دەبەین.
سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشە لە حەماس دەکات و دەڵێت: ئەگەر تا شەممەی داهاتوو بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد نەکرێن، ئەوا سوپای وڵاتەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ غەززە و شەڕێکی سەخت دەست پێدەکەینەوە.
هاوکات باسی لەوە کرد، دوا دەرفەت بۆ حەماس نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەیە، ئەگەر تا ئەو کاتە بارمتەکان ئازاد نەکرێن، ئاگربەست کۆتایی دێت و حەماس لەناو دەبەین.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی ترەمپەوە، گوتی: "پیرۆزبایی لە هەڵوێستی سەرۆکی ئەمەریکا و دیدگا شۆڕشگێڕانەکەی لەبارەی غەززەوە دەکەم".
دەشڵێت: تا بارمتەکان، بەپێی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە ئازاد نەکرێن، ئەوا ناچینە قۆناغی دووەمی دانوستانەکان.