سەرۆکی ئیمارات: تاکە چارەی ناکۆکییەکانی ناوچەکە، ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتە
سەرۆکی ئیمارات جەختی لەوە کردەوە تاکە چارە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی ناوچەکە ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیلە.
چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی (WAM) بڵاوی کردووەتەوە، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات بە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، تاکە چارە بۆ ناکۆکییەکەیەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل و گەڕاندنەوەی ئاشتیی بۆ ناوچەکە، بریتییە لە ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەت بۆ هەردووکیان.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئیمارات تاکە وڵاتی عەرەبییە کە پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل باشە و هاوکات پێشنیازی ڕاگواستنی فەلەستینییەکان ڕەت بکاتەوە.
پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ڕاگواستنتی فەڵەستینەکان و کڕینی کەرتی غەززە، وڵاتانی عەرەبی بە تەواوی نیگەران کردووە بەشی هەرە زۆریان ڕەتییان کردووەتەوە.