پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی پشێوینانەوە دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: دوای ئەوە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بڵاو بووەوە کە دوو کەس بە هەڕەمەکی تەقەیان دەکرد، تیمەکانیان دەست بەجێ بەدوداچوونیان کرد و توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر کەن.
چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە کە دوو کەس بە هەڕەمەکی لە بەرامبەر کەسێک تەقە دەکەن لەسەر هەبوونی کێشەیەک، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارێک دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: هەر کەسێک هەوڵی پشێوینانەوە بدات و یاساشکێنی بکات و بیەوێت ئارامیی شار تێکبدات، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.