نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
ئەمڕۆ نەوت بە چەندە؟
K24- هەولێر:
ئەگەرچی دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کالیفۆرنیا و بەشێکی ئەمەریکا، بەرزبوونەوەی ئەوتۆی تۆمار نەکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 42 دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە و هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بە 39 دۆلار و 72 سەنت بووە.
لە کالیفۆرنیا، جارێكی دیکە قوتابخانە و مەیخانە و شوێنە گشتییەکان بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران، ئەمەش مەترسی زیادبوونی حاڵەتەکانی لە ئەمەریکا زۆر کردووە.
لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناش، مەترسی زیاتر دەکەوێتە سەر نرخی نەوت، چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خواست.