مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

.

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دارایی و چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان24ـی راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتي رەگەزنامە و ليوای نەوت دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد: "دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی رێکخستنی میزانیەی نیوەی ساڵ لە لایەن بانکەکان مووچە دابەش نەكرا".

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: "لە رۆژانی داھاتوودا دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكە بەردەوام دەبێت".