ئامادەکاریی بۆ فێستیڤاڵی لالش دەکرێت

ساڵانە بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر، فێستیڤاڵی لالش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و بڕیار وایە 15ـی ئەم مانگەش فیستیڤاڵەکە بکرێتەوە.

داود خەتاری، ئەندامی سەرپەرشتیی فیستیڤاڵی لالش، بە کوردستان24ـی گوت: ساڵانە بۆ زیاتر بایەخدان بە کولتوور و فۆلکلۆری ئیزدی، لە 15ـی شوبات، لە زانکۆی دهۆک فێستیڤاڵێک ساز دەکەین. پاڵپشتی سەرەکی ئێمە، بنکەی لالشی ڕۆشنبیرییە، کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پاڵپشتیی دەکات.

داود خەتاری، گوتیشی: بنکەی لالش 38 لقی سەرەکی و زیاتر لە هەزار ئەندامی هەیە.

سەبارەت بە هاتنی میوانان، ئەو ئەندامە گوتی: زۆرینەی ئەو میوانانەی ئامادە دەبن، لەناوخۆی هەرێمی کوردستانن.