بەوێنە... خوانێکی گەورە بەبۆنەی هەڵگرتنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە پراگ

K24 - هەولێر
بەبۆنەی هەڵگرتنی بەشێکی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ، سەدان کەس لە پراگی پایتەختی چیک بەشدارییان لە خوانێکی گەورە کرد.
درێژیی ئەو مێزەی بۆ خوانەکە ئامادەکرابوو 500 مەتر بوو، لە یەکێک لە بەنێوبانگترین شەقامەکانی پایتەخت دانرابوو و بە خۆراک و گوڵ رازێنرابووەوە.
چیک یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکاری تووندی گرتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە وڵات و، لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەش بوو کە داوای لە هاووڵاتییانی کرد ماسک ببەستن بۆ رێگری لە کۆرۆنا.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاند، پەتاکە لە چیک کۆتایی نەهاتووە، ئەو وڵاتە هێشتا رێگە لە بیانییەکان دەگرێت بێنە نێو سنوورەکانی، ئەمەش یەکێک بووە لەو ریکارانەی رێگەخۆشکەر بوو بۆ سازکردنی خوانەکە.
ئۆندرێژ کۆبزا، خاوەنی ئەو کافێیەی پراگ، کە چالاکییەکەی رێکخستبوو و دەڵێ "دەمانەوێت بەبۆنەی کۆتایی کۆرۆنا ئاهەنگبگێڕین، خەڵک بەیەکدی بگەنەوە و نیشانی بدەن ناترسن لە بینینیان و، ناشترسن لەوەی پارووێک لەگەڵ کەسێکی دیکە بەش بکەن".
هەرکەسێک لە خوانەکەی رۆژی سێشەممە، (30-6-2020) بەشدار بووبێت، مەرج بوو خۆراک یان گوڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.
چیک نزیکەی 10 ملیۆن دانیشتووی هەیە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 12 هەزاریان تووشی کۆرۆنا بوون و 349 کەسیشیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، ژمارەکان لە چیک کەمن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)