هەرێمی کوردستان و کوەیت جەخت لە فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەکەنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی کویەت، ستایشی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوانیان کرد، هاوکات هەردوولا جه‌ختيان له فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هەینی 14ـی شوباتی 2025، له ميونشن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆك وه‌زيرانى كوەیت، كۆبووه‌وه.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى كوەیت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ستايشى په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى كوەیت و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و جه‌ختيان له فراوانكردنى هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى.
ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاته‌كه و پاراستنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشيان به پێويست زانى.