وهزیری دهرهوهی ئهمەریكا نهیتوانی بهشداریی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ ئەڵمانیا، بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەکەی، گەڕایەوە ئەمریکا.
هەینی 14ـی شوباتی 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بەرەو ئەڵمانیا بە ڕێ کەوت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەکەی خێرا گەڕایەوە ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەش دا، وەزیری دەرەوە دەیەوێت فڕۆکەکەی بگۆڕێت و بچێتەوە ئەڵمانیا، پاشان سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
بڕیاربوو لە پەراوێزی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبێتەوە.