کۆریای باکوور: پێویستە ئەمەریکا واز لە هەڕەشە سەربازییەکان بێنێت

پیۆنگ یانگ، پێویستە ئەمەریکا واز لە هەڕەشە سەربازییەکانی بێت لە بەرامبەر کۆریای باکوور.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور KCNA لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی کۆریای باکوور، ئەمڕۆ شەممە، 16ـی شوباتی 2025، بڵاوی کردەوە، پێویستە ئەمەریکا واز لە هەڕەشە سەربازییەکانی بێت، ئەگەر لە خەمی یەکپارچەیی خاکەکەیدایە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "ئەوە ئەمەریکایە خەریکی ڕووبەڕووبوونەوە و پلاندانانە لەگەڵ کۆریای باشوور  بۆ جەنگ و ناردنی ژێردەریایی ئەتۆمی بۆ نیمچە دوورگەی کۆریا.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆریای باکوور مافی سەروەری  هەیە کە هێزی خۆی بۆ بەرگریی لە خۆی باشتر بکات و بەکار بهێنێت.

ئاژانسەکە لە زاری فەرماندەی فەرماندەیی باکووری ئەمەریکاوە لەم دواییانەدا لێدوانی لەبارەی توانای مووشەکی بالیستی نێوان کیشوەرەکانی کۆریای باکوور بۆ گەیشتن بە وشکانی ئەمەریکای داوە.