سه‌رچاوه‌كان: حەماس بەشداریی لە به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه له قۆناغی داهاتوودا ناکات

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حه‌ماس پابه‌ندبوونی خۆی به به‌شدارینه‌كردنی له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه له قۆناغی داهاتوودا دووپات ده‌كاته‌وه.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه میسرییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی سه‌رله‌نوێ پابه‌ندبوونی خۆی به به‌شدارینه‌كردنی له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه له قۆناغی داهاتوودا دووپات كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه میسرییه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، حه‌ماس پابه‌نده به قۆناغی سێیه‌می ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌كان و زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، میسر په‌یوه‌ندییه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتی بۆ سه‌رپه‌رشتی فریاگوزاریی غه‌ززه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد ئیسرائیل به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست پابه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بارمته‌كان پارێزراو بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه مێدیای ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه به‌ر له كۆتاییهاتنی واده‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ و ڕاوێژ ده‌كه‌ن.
له سه‌رێكی دیكه‌وه حكوومه‌تی ڕووسیا سوپای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كرد بۆ ئازادكردنی بارمته جووه ڕووسییه‌كه كه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌وه به بارمه‌ته گیرا بوو.