فوئاد حوسێن بانگهێشتی ئەسعەد شەیبانی دەکات

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ سەردانیکردنی بەغدا دەکات
شەممە 15ـی شوباتی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بانگهێشتنامەیەکی فەرمی عێراقی بۆ وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد شەیبانی ناردووە، بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات.
دوێنێ هەینی 14ـی شوباتی 2025، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: عێراق هیچ خۆ پارێزییەکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردایەتی سووریای نوێ، گوتیشی: عێراق کە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەبات، بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، لەنێو ئەوانیشدا سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع.