شاندی ئیمراڵی گەیشتنە هەولێر

شاندی ئیمراڵی گەیشتنە هەولێر و  بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ ببنەوە.

 شەممە 15ـی شوباتی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی بەسەرۆکایەتی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی کرد کە بڕیارە سبەی یەکشەممە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان کرا و تیشک خرایە پڕۆگرامی کۆبوونەوەکانیان، شاندی ئیمراڵی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)یان هێناوە و ڕای سەرۆک بارزانی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن و بۆ ئیمراڵی دەبەنەوە.

دوێنێ هەینی، 14-02-2025، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت: "لە کۆبوونەوەکاندا زانیاری لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی تاوتوێ دەکەین، لە دوای ئەوەی دوو جار لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆمان کردووە و پێی ڕاگەیاندووین کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و وەرگرتنی بۆچوونەکانیان لەبارەی پرۆسەکە زۆر گرنگە."

ئەو ئەندامەی شاندی دەم پارتی بۆ زیندانی ئیمراڵی، باسی لەوەش کرد "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆچوون و بیرکردنەوە و پێشنازە گشتگیرەکانی لەبارەی پرۆسەکە بەهەند وەردەگرین و دواتر بە ئۆجەلانی ڕادەگەیەنین."

پاش دوو جار کۆبوونەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان، پەروین بوڵدان، لەبارەی سازدانی کۆبوونەوەی سێیەم بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد "تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ سەردانی زیندانی ئیمراڵی دانەنراوە و چاوەڕێ دەکرێت بانگەوازێک لەلایەن ئۆجەلانەوە هەبێت، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ ئەم بانگەوازەش دیاری نەکراوە