ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

بارەگای بارزانی
بارەگای بارزانی

بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەندێ قسەی ئەیاد عەللاوی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین.

 ئەمە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

 ڕۆژی شەممە 15ی شوباتی 2025 لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیەکی سیاسیەوە بەڕێز ئەیاد عەللاوی هەندێ قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بەعس لە کوردستان خستووەتەڕوو،

لێرەدا جەخت دەکەینەوە  دەرگەی کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستی و لەهەمانکاتیشدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین.

بارەگای بارزانی

15ـی شوباتی 2025