دلبرین ئاکرەیی گۆرانی سۆز و پەیمان بڵاو دەکاتەوە

هونەرمەندی دەنگخۆش دلبرین ئاکرەیی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بۆ ڕۆژی خۆشەویستی گۆرانی(سۆز و پەیمان)ـی بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاو کردەوە.
شەممە 15ـی شوباتی 2025، هونەرمەندی دەنگخۆش دلبرین ئاکرەیی کە ساڵانێکە لە وڵاتی هۆڵەندا دەژیت، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی خۆشەویستیدا گۆرانی(سۆز و پەیمان)ـی کلیپ کرد و بڵاو کردەوە.
دلبرین ڕایگەیاند: هۆنراوە و ئاوازی گۆرانییە محەممەد ئاکرەیی کاری بۆ کردووە و میوزیکەکەشی خۆی کردوویەتی، ڤیدیۆ کلیپەکەشی، کامەران خەلیل کردوویەتی.
دلبرین گۆرانیەکەی پێشکەشی ماڵپەڕی کوردستان24 کرد.