سویسرا پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی ترەمپ لە ئۆکرانیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاند، سویسرا پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ چارە کردنی کێشەکانی ئۆکرانیا دەکات.

ڕۆژنامەی "تاگس-ئنتزایگەر"ـی سویسری لە زاری وەزارەتی دەرەوەی سویسرییەوە بڵاوی کردووەتەوە "سویسرا پێشوازیی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمەلایەنە و دادپەروەر و بەردەوام. هەنگاوە نوێیەکەی ئەمەریکا دەبێت پێشوازیی لێ بکرێت."

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا گوتیشی: ستایشی دەست پێ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتنی لە ئاستی لووتکەکەدا دەکەین و هیوادارین کە ئەمە ببێتە بناغەی دانوستانەکانی نیوان رووسیا و ئۆکرانیا.

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە گرنگی زانی بەشداریی لە دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا بکات، بەوپێیە باسەکە سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتەیە.

زانیارییەکان سەبارەت بە ئەگەری دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ململانێکان لە ئۆکرانیا، ڕەنگە بەم زووانە لە سعوودیە بکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ.