بەسرە.. کارمەندانی ژینگەپارێز خۆپیشاندانیان کرد

یەکشەممە، 16ـی شوباتی 2025، سەدان کارمەندی ژینگەپارێز لە پارێزگای بەسرە،  لە ناوەندی شارەکە، خۆپیشاندانیان کرد و داوای باشترکردنی مووچەکانیان و پەسەندکردنی پێوەرەکانی مووچەیان کرد.

پێگەی سۆمەریە نیوز ڕایگەیاند "ئەمڕۆ سەدان کارمەندی ژینگەپارێز لە شارەوانی بەسرە بۆ خۆپێشاندان چوومە ناوەندی پارێزگاکە، بۆ ئەوەی داوای باشترکردنی مووچەکانیان و هەموارکردنەوەی قەبارەی مووچە و دەرماڵەکانیان بکەن."

ئاماژەی بەوەش کرد، "خۆپیشاندەران ڕێگای کۆنی پارێزگاکەیان داخستووە."

مووچەی کارمەندانی ژینگەپارێزی عێراق، زۆرترینی لە نێوان 170 بۆ 350 هەزار دیناردایە، کە کەمترین مووچەیە تا ئێستا لە عێراق.