داهاتی مانگی رابردووی ئوم قه‌سر 20 ملیار دینار بووه‌

ته‌نیا له‌ یه‌ك مانگدا

K24 – هه‌ولێر:

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، داهاتی ئوم قەسر لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە 20 ملیار دیناری عێراقی.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، سەرەڕای لادانی پێناسی گومرگی بۆ سەر ماددە خۆراکی و پزیشکی و کشتوکاڵییەکان، داهاتی بەندەری ئوم قەسر لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە 20 ملیار و 51 ملیۆن دیناری عێراقی، ئەو داهاتەش لە رێگەی پێناسی گومرگی لە جووڵەی کاڵا و ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکە کۆکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هۆکاری بەرزبوونەوەی داهاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ چڕکردنەوە رێوشوێنەکانی چاودێری وردبینی، هەروەها هاوکاری هاوبەش لە نێوان ئەو فەرمانگانەی لە دەروازەکە کاردەکەن.