مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌له‌ستین بۆ نیوه كه‌مكرایه‌وه
بۆ دوو مانگی داهاتوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فه‌له‌ستین، شوكری به‌شاره، رایگه‌یاند، بۆ دوو مانگی داهاتوو، حكومه‌ت ته‌نیا نیوه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی دابه‌ش ده‌كات.
به‌شاره گوتیشی: به هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووبه‌ڕووی حكومه‌ت بووه‌ته‌وه مووچه‌ی ده‌یان هه‌زار كارمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی كه‌مده‌كرێته‌وه.
له مانگی ئایاری رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین رێككه‌وتنه دوو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له باره‌ی باجه‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و مانگی رابردووش ره‌تیكرده‌وه ئه‌و 190 ملیۆن دۆلاره وه‌ربگرێت، كه ئیسرائیل وه‌ك باج له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین كۆی ده‌كاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین، بۆ دابینكردنی داهاتی پشت به داهاتی باج و به‌خشین و هاوكاری و قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت.
به هۆی قه‌یرانی كۆرۆناوه، به‌شێكی زۆری ئه‌و داهاتانه كه‌مبوونه‌ته‌وه، یاخود نه‌ماون و ئه‌مه‌ش وایكردووه، ده‌سه‌ڵاته ئیداری و سیاسییه‌كه‌ی كه‌ناری رۆژئاوا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ببێته‌وه.
وه‌زیری دارایی فه‌له‌ستین روونیكرده‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سێ مه‌ترسی دارایی بووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته به لێكه‌وته‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیلانی لكاندنی به‌شێك له خاكی فه‌له‌ستین به ئیسرائیله‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و هێرش و هه‌وڵانه‌ی ئیسرائیل له دژی بانكه فه‌له‌ستینییه‌كان خستوونییه‌ته‌گه‌ڕ كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووستبوونی قه‌یرانه‌كه كردووه. سێه‌میشیان قه‌یرانی كۆرۆنا ته‌نگی به دارایی و توانای ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه هه‌ڵچنیوه.
باسی له‌وه‌شكرد، له ئه‌نجامی سستبوونی جووڵه‌ی بازرگانی و بازاڕ، داهاتی ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه به رێژه‌ی %80 كه‌میكردووه.
وه‌زیری دارایی فه‌له‌ستین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كورتهێنانی بودجه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان داهات و خه‌رجی ناچارن بڕی 250 ملیۆن شیگڵ له بانكه‌كان قه‌رز بكه‌ن و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له 1750 شیگل زیاتر وه‌ربگرێت، مووچه‌كه‌ی ده‌كرێته نیوه، یاخود كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ 1750 شیگل.