ئەڵمانیا دەیان عێراقی ڕەوانەی وڵاتەکەیان کردەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی خۆجێیی له ویلایه‌تێكی ئه‌ڵمانیا گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی په‌نجا په‌نابه‌ری عێراقی بۆ وڵاته‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ تا ئێستا ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه نه‌دراوه.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ناوخۆی خۆجێیی له ویلایه‌تی سه‌كسۆنیای ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، 47 په‌نابه‌ری عێراقی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی خۆجێیی له ویلایه‌تی سه‌كسۆنیای ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 16 په‌نابەر له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌كدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ویلایه‌كه‌دا نیشته‌جێن.
شه‌ممه، 15ـی شوباتی 2025، عیرفان كه‌ریم، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی گشتیی په‌نابه‌رانی عێراقی له ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، 10 هه‌زار عێراقی كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشیان له‌ناودایه، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌سه‌ره.