لە زاخۆ  گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

لە سەنتەری  زاخۆ گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی پشتی تاوانەکە.

مێڤان مەجید، پەیامنێری کوردستان24 لە زاخۆ ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 17ـی شوباتی 2025، کاتژمێر 7:40 خولەک، گەنجێک لە نزیک چوارڕییانی بارزان و تەنیشت قوتابخانەی ڕزگاری لە سەنتەری زاخۆ، بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

موقەدەم ئەحمەد ڕەمەزان، ئەفسەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو گەنجە بە چوار گولـلە کوژراوە و تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی زاخۆ گواستراوەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژی گەنجەکە دەرکردووە.