سەرۆکایەتی هەرێم: ئه‌و ڕه‌فتاره مايه‌ى قبووڵكردن نييه

لەبارەی ڕێگرییەکانی سووپای عێراق لە جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئه‌و ڕه‌فتاره به ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌يه و مايه‌ى قبووڵكردن نييه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ـی شوباتی 2025، دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌ياند: ئه‌و ڕه‌فتاره به ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌يه و مايه‌ى قبووڵكردن نييه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داواى له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كردووە ڕێكارى پێويست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و ڕێگا له دووباره‌بوونه‌وه‌ى بگرن.
گوتەبێژی سه‌رۆكايه‌تى هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م ڕه‌فتارانه زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتى ئه‌نجامده‌رانى بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووى سزاى ياسايييان بكه‌نه‌وه.