سەرۆک بارزانی و شێخ جەمال ئەلزاری دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتیمانیی عێراقی کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتیمانیی عێراقی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری، سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پێویستیی هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان و سەقامگیریی عێراق کرایەوە".