هیوا ئەحمەد: له ناوچه كوردستانییهكان به ئاشكرا دژایەتی کورد دهكرێت
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی، دەڵێت: سەرۆک بارزانی پەیامێکی ڕوونی بە بەغدا داوە بەوەی پێویستە ڕێگیرییەکان کۆتایی بێن ئەگەر نا بەو شێوەیە ناوەستین.
دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانەی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24ـدا، گوتی: کێشەی جووتیاران لە کەس و لایەنێک گەورەترە و دژایەتیکردنی ئاشکرای کوردە لەو ناوچانە و نەبوونی یەکڕیزی کوردیش بۆ ئەو کارە قۆزراوەتەوە.
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆک بارزانی پەیامێکی ڕوونی بە بەغدا داوە بەوەی پێویستە ڕێگیرییەکان کۆتایی بێن ئەگەر نا بەو شێوەیە ناوەستین.
دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، سوپای عێراق لە گوندی شەناغە، هەوڵیاندا ڕێگریی لە کێڵانی زەویی جووتیارانی کورد بکەن، جووتیارانیش ڕووبەڕوویان بوونەوە و گوێیان بە هەڕەشەکانی سوپا نەدا و دەستیان بە کێلانی زەوییەکانیان کرد.
سوپای عێراق ئاماژەیان بەوە کرد، بڕیاریان بۆ هاتووە ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن لەوەی زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام جووتیارانی کوردیش ڕژدبوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت زەوییەکانیان بکێڵن و خاکەکەیان بەجێ نەهێڵن.