کۆرۆنا یاری بە نرخی نەوت دەکات
نرخی ئەمڕۆی نەوت
K24- هەولێر:
ئەگەرچی نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 43 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام جارێكی دیکە ترسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست، نرخەکەی دابەزاند.
رۆژ دوای رۆژ حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا زیاد دەکەن، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی نرخی نەوت لەو وڵاتە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 38 سەنت دابەزیووە و بووە بە 42 دۆلار و 76 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 40 دۆلار و 21 سەنت دابەزیووە.
لە ئەگەری زیاتر تەشەنەسەندنی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت، ئەمەش خواست لەسەر نەوت کەم دەکاتەوە.