زێلینسکی و ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆ دەبنەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەنقەرەیە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە و چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکەن.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 17-02-2025، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، گەیشتە ئەنقەرە.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە، لە لایەن ژمارەیەک بەرپرسی حکوومیی تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 18-02-2025، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی کۆماریی، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ ببێتەوە.
دوایین کۆبوونەوەی زێلینسکی و ئەردۆغان، ڕۆژی هەینی، 7ی تەممووزی 2023، لە تورکیا کرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا، ئەردۆغان زیاتر لە جارێک ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیریی ڕاگەیاندووە.