ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد

لە دوای پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە گوندەی شەناغە لەلایەن سوپای عێراقەوە، دوو ڕۆژە گوندەکانی سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکووک خرۆشاوە و مۆڵەتی 48 کاتژمێریان بە سوپا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقداوە، بۆ ئەوەی چیتر ڕێگری لە کێڵان و وەبەرهێنانی زەوییە کشتووکاڵییەکانیان نەگرن.

لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا گوڵباخ بەهرامی باسی چۆنێتی زەوتکردنی زەوییە کشتووكاڵییەکانی جووتیارانی کورد دەکات، کە ڕووبەرەکانیان چەندە بە چ بڕیارێک ڕژێمی بەعس داگیرکردبوون.