زیادبوونی گوتاری تایفی و مەزهه‌بگه‌رایی مه‌ترسیی لای شه‌قامی عێراق دروست كردووه

زیادبوونی گوتاری تایفی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی مەزهه‌بگه‌رایی له‌م ماوه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقه‌وه، مه‌ترسیی لای شه‌قامی ئه‌و وڵاته دروست كردووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه، كه ڕه‌نگه لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بابه‌ته جارێكی دیكه ململانێی تایفه‌گه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بهه‌ژێنێته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ساڵی 2006 له‌ڕووی سه‌رده‌مه‌وه مه‌حاڵه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسییه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌رێكی كراوه بێت، كلیلی ئه‌مه‌ش گوتاری تایفه‌گه‌رییه، كه به‌م دواییانه به‌ڕوونی زیادی كردووه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سیاسییه‌كان، په‌رله‌مانتاران و میدیاكانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی دوور و نزیك مه‌ترسیی ئه‌و بابه‌ته له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌لام زوبه‌یدی، گوته‌بێژی هاوپەیمانی نه‌سر بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئه‌و تایفه‌گه‌رییه كه پێشتریش هۆی زۆرێك له كاره‌ساته‌كانی عێراق و شه‌ڕ و كوشتار بوون، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی و به‌شێك له‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌م گوتاره ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندی حزبییه‌وه هه‌یه، هه‌یانه په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی ده‌ده‌ن.
چاودێران ئه‌و گوتاره تایفه‌گه‌رییه به ده‌نگێكی شكستخواردوو وه‌سف ده‌كه‌ن، کە هیچیان پێشکەش بەوانه نەکرد کە هەڵیانبژاردن، بۆیه، پێده‌چێت به گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ململانێ تایفه‌گه‌رییانه، جارێكی دیكه باجه‌كه‌ی خوێنی هاووڵاتیان بێت.
عادل ئه‌لمانع، توێژه‌ری سیاسی گوتی: وروژاندنی مەسەلەی تایفه‌گه‌ری مه‌ترسیداره و له‌وانه‌یه دوژمنایه‌تی نوێ بكاته‌وه، هەروەها بۆمبێكی چێندراوه بۆ داهاتوو و له‌وانه‌یه به‌وانه‌دا بته‌قێته‌وه كه ئاستی هۆشیارییان نزمه، به‌تایبه‌ت توێژی گه‌نجان كه هیچ پێشینه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ڕابردوو نییه.
به‌شێك له چاودێران هۆشداری له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و گوتاره تایفه‌گه‌رییه ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت كه گۆڕانی گه‌وره له ناوچه‌كه له ئارادان و له‌وانه‌یه له به‌رده‌وامیی ئه‌و لێدوانه سیاسییانه به‌و تایفه‌گه‌راییه‌وه، ببێته هۆیەکی یاریده‌ده‌ر بۆ گڕگرتنی شه‌قامی عێراقی.