کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە.

کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-2-2025، ئاسمان نیمچە هەور بێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو. ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەتا لە سنوورى ڕۆژاواى هەرێم و سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشیک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان باران دەبارێت و هەروەها لە درەنگانی شەویشدا کەمێک بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمیک نزم دەبتەوە.

ئاماژەی بە کەشی کەشی سبەینێ پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025 کرد، کە ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت، ئەم شەپۆلى بارانە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، سەرەتا دابارین بەشێوە پچر پچر دەبێت، لە شەودا هێز و تاوى باران زیاد دەکات بۆ بارانى مامناوەند و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ لێزمەبارانى بەردەوام. هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 9پلەى سیلیزى

دهۆک : 7پلەى سیلیزى

کەرکوک :14 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 8پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 7 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى

سۆران : 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14پلەى سیلیزى