لیستی مووچە لە نزیکترین کاتدا ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

کوردستان24 لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە زانیویەتی، لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە کراوە و لە نزیکترین کاتدا ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

چوارشەممە 19ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2025ـی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی ئامادە کراوە، لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ دەچێتە پەرلەمان."

ئەو سەرچاوەیە لەبارەی مووچەوە ئاشکرای کرد، لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە و لە نزیکترین کاتدا ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدراڵی، ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەلماندی هەموو بانکە بەشدارەکانی پرۆژەی هەژماری من، لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرانبەران یاسایین و بە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵە.