ئاسایشیی سلێمانی: دوو تیرۆریستی داعشمان ده‌ستگیر كرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئاسایشیی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات, لە دوو هەڵمەتی سەرکەوتوودا دوو تیرۆریستی داعشیان لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر كردووه.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئاسایشیی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "له ماوه‌ی نێوان 12 تاوه‌كوو 16ـی شوباتی 2025 و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنه‌كانیان، دوو تیرۆریستی داعشمان لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر كرد."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئاسایشیی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تیرۆریستانی داعش بە مەبەستی خۆڕێکخستنەوە هاتبوونە دەوروبەری سلێمانی. ده‌شڵێت: لە ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازییان بینیوە.
ئاسایشیی سلێمانی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره ده‌ستگیراوه‌كان به مادده‌ی دووی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.