سووریا.. تەقینەوەیەک شارۆچکەی نێرەبی لە پارێزگای ئیدلب هەژاند
بە گوێرەی هەواڵێکی (سانا) ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی نێرەب لە دەوروبەری ئیدلب ڕووی داو، بووەتە هۆی کوژرانی سێ هاووڵاتی مەدەنی.
پارێزگای ئیدلب بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەی نێرەب لە پارێزگای ئیدلب ڕووی دا، بەهۆیەوە سێ هاووڵاتیی کوژران، کە بریتین لە پیاوێک و ئافرەتێک و منداڵێک.
تەقینەوەکە، زیانێکی زۆری بە خانووەکانی ئەو شارۆچکەیە گەیاندووە و ترس و دڵەڕاوکێشی لای هاووڵاتیان دروست کردووە، هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای جەستەی قوربانیی دیکەدا.
لە 15ی شوباتدا تەقینەوەیەک لەکەمپی نێرەبی حەلەب ڕووی دا، بەبێ ئەوەی هۆی تەقینەوەکە ئاشکرا بکات.