بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

ڤیزا
ڤیزا

بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک لەبارەی ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و باس لە گۆڕانی ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا دەکەن، دوورن لە ڕاستی.

پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی  کردەوە، هەندێ دەنگۆ دەربارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی فیزە لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە. ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەکیان نیە.

ئەو بەڕێوبەرایەتییە دەشڵێت: میوانان و گەشتیاران دەتوانن وەکو جاران لە رێی بەکارهێنانی پۆرتاڵی سەردان www.visit.gov.krd یان داواکاری تایبەت داوای فیزەی کوردستان بکەن و هاووڵاتیانی وڵاتانی لیستی A وەکو جاران دەتوانن لە کاتی گەیشتن لە فرۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتیەکان فیزە وەربگرن.