ناوی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی زیاتر لە دوو هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی بە مەبەستی دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق کرد.

پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستىی حکوومەتى عێراق و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، ناوى 2 هەزار و 269 دەرچووى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمەکە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کە دانیشتووى ناوچە کوردستانییەکانن بە مەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتەکەی حکوومەتی فیدراڵ، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کرا.

نووسراوەکە بە ژمارە (4004) کە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بە زمانی عەرەبی ئاراستەی نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوە  چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە ناوى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچووان لەخۆ دەگرێت، هەروەها لەوێشەوە ئاراستەی وەزارەتەکەی حکوومەتی عێراق کراوە.

بۆ بینینى دەقى نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment