ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران: هێرش دەکەینە سەر ئیسرائیل

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل، تەلئەڤیڤ و حەیفا دەکێڵن و ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادقی 3 بۆ سەر ئیسرائیل لە کاتی گونجاودا بەڕێوە دەبەن کە بەقەد ڕووبەری ئیسرائیل فرaوان دەبێت و ئەو وڵاتە لەناو دەبات.

 ئیبراهیم جەباری، ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە مانۆڕی سەربازیی هێزەکانیان لە شاری بیرجەند جەختی کردەوە، دەبێ هۆشیار بن کەسانی توندڕەو لە کاتی ڕووداوە جیاوازەکاندا لە فەرمانەکانی ڕێبەری وڵاتەکەیان دوور نەخاتەوە.

هاوکات هەڕەشەی کرد، ئەگەر دوژمنانی وڵاتەکەی هێرش بکەنە سەریان، ئاگری تووڕەییی ئێران, هەموو بنکە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا دەسووتێنێت و بەرەی مقاومەش جووڵە دەکات و دێتە بەرەکانی شەڕەوە. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment