کوڕەکەی ماسک ترەمپ ناچار دەکات مێزی ئۆڤاڵ ئۆفیس بگۆڕێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فەرمانی دا مێزی بەناوبانگی "Resolute "ڕیزۆلوت لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی بگۆڕدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی کوڕەکەی ملیاردێر ئیلۆن ماسک لوتی لەسەر سڕییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی گۆڕینی مێزەکەی کردووە، دوای ئەوەی منداڵی X AE A-12 (ئەو ناوەی کە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە پێی دراوە) لوتی لەسەر مێزەکە سڕییەوە، هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆیی منداڵەکە لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئیلۆن ماسک لە کۆشکی سپی بڵاوبوەتەوە.

ئەم مێزە بۆ یەکەمجار لەلایەن جۆن ئێف کێنێدی لە ساڵی 1961 بەکارهێنرا، دواتر لەلایەن سەرۆکەکان جیمی کارتەر، بیل کلینتۆن، باراک ئۆباما، جۆو بایدن لە ماوەی سەرۆکایەتیدا بەکارهێنرا.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال ڕایگەیاندووە، ئۆفیسی C&O بە شێوەیەکی کاتیی، جێگەی ئۆفیسی Resolute لە کۆشکی سپی دەگرێتەوە کە یەکێکە لەو شەش ئۆفیسەی لەبەردەستی سەرۆکی ئێستادایە.

ترەمپ نووسیویەتی: "ئەم مێزەی C&O کە سەرۆک جۆرج ئێچ دبلیو بوش و کەسانی دیکە بەکاریان دەهێنا، بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆشکی سپی دانرا.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەمە بەدیلێکی باشە، بەڵام کاتییە".

C&O کورتکراوەی هێڵی ئاسنی چیساپیک و ئۆهایۆیە و لە سەرەتادا بۆ خاوەنەکانی ئەو کۆمپانیایە دروستکراوە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1975 وەک لێکۆڵینەوەی سەرۆک لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ بەکارهێنرا پێش ئەوەی لە ساڵی 1987 لەلایەن کۆمپانیای هێڵی ئاسنی جی ئێس ئێکسەوە بەخشرایە کۆشکی سپی.

 

 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment