کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەم شەو ئاسمانى هەرێمی كوردستان نیمچەهەور و لەناوچە شاخاوییەکانیش هەورى تەواو دەبێت.
هه‌ینی، 21ـی شوباتی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەم شەو ئاسمانى هەرێمی كوردستان نیمچەهەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌یه له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی لە کاتەکانى بەرەبەیاندا نمه‌باران و به‌فر ببارێت، هاوكات له‌گه‌ڵ کەمێک نمەباران لە هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان. ده‌شڵێت، پلەکانى گەرما بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ هه‌ینی، نزمتر دەبنەوە.
هه‌ینی، 21ـی شوباتی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، ئاسمان بە گشتیی هەور دەبێت و لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی ده‌بێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر ده‌بارێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بومه‌له‌رزه‌زانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئاراسته‌ی با، خێرایی با، مه‌ودای بینین و پله‌كانی گه‌رما له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت
خێراى با/ لەسەرخۆ-مامناوەند (10-20)کم دەبێت
مەوداى بینین/ لەنێوان (8–10)کم دەبێت
پلەکانی گەرما/ بە نزیكەی 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر/ 8 پلەى سیلیزى
سلێمانی/ 6 پلەى سیلیزى
دهۆک/ 7 پلەى سیلیزى
کەرکوک/ 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ/ 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە/ 6 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران/ -4 پلەى سیلیزى
سۆران/ 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان/ 12 پلەى سیلیزى