لەمڕۆوە قۆناغی دووەمی شەپۆلی بەفر و باران دەست پێ دەکات
قۆناغی دووەمی ئەو شەپۆلەی بەفر و باران دەست پێ دەکات کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شارەکان دەبارێت.
شەممە، 22-02-2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لەمڕۆ شەممەوە، 22-02-2025، قۆناغی دووەمی ئەو شەپۆلەی بەفر و باران دەست پێ دەکات کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکوو ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، 24-02-2025، بەردەوام دەبێت."
محەممەد کەمال گوتیشی؛ "لە قۆناغی دووەمدا، پێشبینی ده‌كرێت، بارسته هه‌وایه‌كی جه‌مسه‌ری، بگاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رما 13 پله نزم ببنەوە و كه‌شێكی زستانی زۆر سارد سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێم داپۆشێت."
ئەو شارەزایەی کەشناسی باسی لەوەش کرد، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و هه‌بوونی هه‌وری پێویست، پێشبینی بارینی به‌فر له‌م شوێنانە دەکرێت: ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كانی سلیمانی، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه، دهۆك، سۆران، به‌شێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین، به‌رزاییه‌كانی گه‌رمیان، ده‌شتی كه‌ركووك و پێنجوین، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنوری ئه‌و شوێنانه.
لەبارەی پلەکانی گەرماش، ناوبراو گوتی: "پله‌كانی گه‌رما به‌جۆرێك نزم ده‌بنه‌وه كه ڕۆژانی 22 بۆ 25ـی ئەم مانگە، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له شاره‌كان ته‌نها 0 بۆ 2 پلەی ژێر سفره و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 18 پلەی ژێر سفری سلیزییه كه ئه‌مه‌ش دابه‌زینێكی به‌رچاوه و له چه‌ند سالی پێشوو كه‌موێنه بووه." باسی لەوەش کرد "ئه‌گه‌ری به‌ستن و شه‌خته‌یه‌كی زۆر هه‌یه."
ئەو شارەزایەی کەشناسی، داواش لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، به‌هیج جۆریك ناوچه‌ی به‌رز و شاخاویه‌كان به‌كارنه‌هێنن و هاتوچۆ به گشتی رابگرن. هه‌روه‌ها پێشنیاز دەکات، به‌هۆی سه‌رمای توند و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، ڕۆژانی 23 و 24ی مانگ پشووی فه‌رمی بێت، چونکە وەکوو خۆی گوتی: "ڕاسته هه‌ندێ كات ئاساییه و به‌فر و باران نابارن، به‌ڵام دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و ڕوودانی شه‌خته زۆر پێویسته و گرنگه هاووڵاتییان و قوتابییان و مامۆستایان له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و سه‌رما تونده‌كه‌یان به‌رنه‌كه‌وێت."
محەممەد کەمال لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم شه‌پۆله‌یە، شه‌وی دووشەممە، 24ـی ئەم مانگە كۆتایی دێت، بەڵام سه‌رما به‌رده‌وام دەبێت.