بەهای تومەنی ئێرانی لە داکەوتن ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات
.
K24 - ھەولێر
تومەنی ئێرانی بە خراپترین دۆخیدا تێدەپەڕێت و لە ھەر كاتژمێرێكدا پێوانەیهكی داكەوتن تۆماردەكات.
بەگوێرەی پێگەی بۆنباست، كە تایبەتە بە بازاڕی رەشی دراوی ئێران، لە دوایین مامەڵەكانی دراودا تومەنی ئێرانی بە خراپترین دۆخدا تێپەڕی و ژمارەی پێوانەیی لە دابەزین بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی تۆماركرد، بەجۆرێك لە بازاڕەكاندا ھەر لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان ھەر دۆلارێك بهرامبهر بە 20 ھەزار و 800 تومەن مامەڵەی پێوەكراوە. دواتر لە نیوەی رۆژدا ئاستی پێوانەیی نوێی لە دابەزین تۆماركرد و ھەر دۆلارێك یەكسان بووه بە 21 ھەزار و 200 تومەنی ئێرانی، ھاوكات لە كۆتایی رۆژدا تومەن لە داكەوتن بەردەوامبوو، ھەر دۆلارێك بەرامبەر بە 215،5 ھەزار تمەن مامەڵەی پێوەكراوە، ئەو دابەزینەش ھاوكاتە لەگەڵ خراپتربوونی دۆخی ئابووری ئێران لە ئەنجامی كۆرۆنا و گوشاری گەمارۆکانی ئەمەریکا.