سەرۆک بارزانی و موسەننا سامەرائی جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەكان دەکەنەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد

ڕۆژی شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

بارەگای بارزانی باسی لەوەش کردووە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە.