سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی مەلا خالید مەلەکی دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری مامۆستا دەکات و دەڵێت: "خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم."

شەممە 22ـی شوباتی 2025، سەرۆکی بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا خالید، ئاراستەی کەسوکارەکەی مامۆستا کرد و تێیدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتی نیشتیمانپەروەر مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانم پێ گەیشت.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

هاوکات گوتیشی: لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 
Fly Erbil Advertisment