سوودانی: ئاڵنگاریی لە پەیوەندییەکانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكادا هەیە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمەریکا بەم دواییە بەزری و نزمی بەخۆیەوە بینیووە، هۆکارەکەیشی ڕووداوەکانی ناوچەکە بوون.

شەممە 22ـی شوباتی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانەی بەشداریی لە پانێلێک، لە پەراوێزی حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیالۆگی بەغدا، گوتی: نایشارمەوە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا، هەڵبەز و دابەزی بەخۆیەوە بینیووە، ئەمەش بەهۆی دۆخی هەرێمی و ڕووداوەکانەوە بووە.

باسی لەوەش کرد، هەندێک شتی جێگیر لە پەیوەندییەکەمان لەگەڵ ئەمەریکادا هەیە، چونکە پەیوەندیی نێوان عێراق ئەمەریکا لەسەر بنەمای رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی بنیاد نراوە کە پەرلەمانی عێراقیش دەنگی پێ داوە.

گوتیشی: ئەمەریکا پشتیووانیی عێراق دەکات لە پرۆسەی گۆرانکاریی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، وەکوو ئەوەی لە شەڕی دژی داعش ڕوویدا، جگە لەوەش، بەرژوەندیی هاوبەش هەیە، ڕاستە ئاڵنگاریی هەیە، بەڵام ئێمە دەتوانین ئاڵنگارییەکان بکەینە دەرفەت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان. 

 
Fly Erbil Advertisment