گەشتی ئاسمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان دەستی پێ کرد

کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025، گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەکانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی ئەسینا دەستی پێ کرد.

ئازەر فاروق پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، بەرەبەیانی یەکەم فڕۆکە لە ئەسیناوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کە 97 سەرنشینی هەڵگرتبوو، دواتر فڕۆکەیەک لە هەولێرەوە بە 98 سەرنشینەوە بەرەوە ئەسینا بەڕێ کەوت.

ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، هەفتانە، دوو گەشت لە نێوان هەولێر و ئەسینا دەکرێن، گوتیشی: هەوڵ دەدەین گەشتەکان زیاتر بکەین.

تا ئێستا هەرێمی کوردستان گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ 21 وڵات هەیە، ئەسینا نزیکترین پایتەختی ئەورووپایە لە هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی گەشتی ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

 
 
 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment