ناتانیاهۆ: پێویستە باشووری سووریا بە تەواوی لە چەک داماڵرێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای کرد، باشووری سووریا بكرێته ناوچه‌یه‌كی ته‌واو داماڵراو له چه‌ك. گوتیشی: رێگە بە تەحریر شام و سوپای نوێی سووریا نادەین بێنە باشووری دیمەشق.
یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له گوتارێكدا له‌به‌رده‌م خولێكی دیكه‌ی ده‌رچووانی ئه‌فسه‌ری له ناوچه‌ی حۆلۆنی باشووری ته‌ل ئه‌ڤیڤ گوتی: ڕێگه به هێزه‌كانی ته‌حریر شام و سوپای نوێی سووریا ناده‌ین بێنه باشووری دیمه‌شق و داواش ده‌كه‌ین، باشووری سووریا به ته‌واوی له چه‌ك داماڵرێت.
گوتیشی: وڵاتەکەم هەرگیز ڕێگە بە ئیدارەی نوێی سووریا نادات هێزەکانی لە باشووری دیمەشقی پایتەخت بڵاوکاتەوە.